تەها ڕەسووڵیان هونەرمەندی خەڵکی پیرانشار ڕفێندرا

تەها ڕەسووڵتان هونەرمەند و چالاکی مەدەنی ناسراوی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٢٨ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٠٩:٠٩


هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢

تەها ڕەسووڵتان هونەرمەند و چالاکی مەدەنی ناسراوی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢) ١٨ی ژانویەی ٢٠٢٣)، هێزەکانی حکوومەت لە شاری پیرانشار تەها ڕەسووڵیان هونەرمەند و چالاکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارەیان لە دووکانی یەکێک لە هاوڕێکانی ڕفاندووە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ڕەسووڵیان، هێزە ئەمنییەکان دوای ڕفاندنی تەها ڕەسووڵیان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هونەرمەندە و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بە سەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی تەها ڕەسووڵیان و هەروەها چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە