سامان عەبدی، خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا

لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەناوی سامان عەبدی، خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە ماڵەکەیدا ڕفێندرا.

٢٧ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٠٩:٥٩


هەنگاو: سێشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢

لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەناوی سامان عەبدی، خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە ماڵەکەیدا ڕفێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٦ی جەنیوەری ٢٠٢٣) سامان عەبدی، خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە دوای گەڕانەوەی لە شاری تاران و لەگەڵ گەیشتنەوەی بە ماڵ لەلایەن ئەم هێزانەوە ڕفێندراوە.

هەتا ئێستا، شوێنی ڕاگیران، باری تەندروستی و هۆکارەکانی ڕفاندنی سامان عەبدی لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە، نەزانراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی هەنگاو، بە هەژمارکردنی حاڵەتی ڕفاندنی سامان عەبدی، لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا لانی کەم ٤٤ هاووڵاتیی لە شاری جوانڕۆ لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەرکراون یاخود ڕفێندراون؛ کە لەو نێوانەدا ١٢ کەسیان منداڵن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە