ناڕوونی چارەنووسی حامید کام دژ دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

حامید کام دژ، خەڵکی گوندی "ئەیندەر قاش" سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

١٠ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٠:٣٩


هەنگاو: دووشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

حامید کام دژ، خەڵکی گوندی "ئەیندەر قاش" سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی دوو حەوتوو بەسەر ڕفاندنی حامید کام دژ، هەوڵەکان بۆ دەستخستنی زانیاری لەبارەی چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حامید کام دژ، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٨ی جەنیوەری ٢٠٢٣) بەبێ هەبوونی بڕیاری دادوەر، لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندراوە.


حامید کام دژ، لە کاتی ڕفاندنییەوە هەتا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی بە بنەماڵە و کەسانی نزیکییەوە نەکردووە و لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێ بەری بووە.


هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ حامید کام دژ هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە