ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی ڕفێندراوی دانیشتووی مەریوان پاش نزیکەی ٤ مانگ

نزیک بە چوار مانگ پێش هێزە حکوومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری مەریوان بە ناو ئەمیر یووسفی، تەمەن ٤١ ساڵ و ناوبراویان ڕفان

١٠ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٥:٤٠


هەنگاو: دووشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

نزیک بە چوار مانگ پێش هێزە حکوومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری مەریوان بە ناو ئەمیر یووسفی، تەمەن ٤١ ساڵ و ناوبراویان ڕفاندووە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ پاش چوار مانگ لە ڕفاندنی ئەمیر یووسفی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، هەوڵە بەردەوامەکانی بنەماڵەکەی بۆ بەدەستهێنانی هەر جۆرە زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ناوبراو هیچ ئاکامێکی نەبووە و ئەمەش نیگەرانییەکی ئەو بنەماڵەیە زیاتر کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەمیر یووسفی و جیا لەوەی بە شێوەیەکی دڕندانە ئەو هاووڵاتییەیان ڕفاندووە، دەستیان بەسەر کەرەستە و کەلوپەلە تاکەکەسییەکانیشیدا گرتووە.


ناوبراو کرێکار و خەڵکی شاری سنەیە کە ماوەی چەند ساڵێکە لە شاری مەریوان دادەنیشێت.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە