ناڕوونیی چارەنووسی بەردیا جەمشیدزادە، هاووڵاتیی ڕفێندراوی خەڵکی سەراوڵەی ئیلام

بەردیا جەمشیدزادە، لاوی خەڵکی شاری سەراوڵە (سەرابلە) سەر بە پارێزگای ئیلام کە لە سەرەتاکانی مانگی بەفرانباردا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلام

٢٢ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٢٠:٢٦


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢

بەردیا جەمشیدزادە، لاوی خەڵکی شاری سەراوڵە (سەرابلە) سەر بە پارێزگای ئیلام کە لە سەرەتاکانی مانگی بەفرانباردا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە، چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەردیا جەمشیدزادە، لاوی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری سەراوڵە (سەرابلە) سەر بە پارێزگای ئیلام کە لە سەرەتاکانی مانگی بەفرانباری ٢٧٢٢ و لەلایەن هێزە حکووماتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە، بەردەوام چارەنووسی ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لاوە دایک و باوکی خۆی لەدەست داوە و تاکوو ئێستا بەپێی پێویست بەدواداچوون بۆ یەکلاییکردنەوەی بارودۆخ و چارەنووسی ناوبراو نەکراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر بارودۆخ، چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ بەردیا جەمشیدزادە، لە بەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە