ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان

وێڕای تێپەڕبوونی حەفتەیەک لە ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی مەحموود ڕەشیدی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، تاکوو ئێستا

٢٥ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٠٩:٥٩


هەنگاو: یەکشەممە، ٢۵ی بەفرانباری ٢٧٢٢


وێڕای تێپەڕبوونی حەفتەیەک لە ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی مەحموود ڕەشیدی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشی بێ ئاکام بووە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٧ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، مەحموود ڕەشیدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کرماشان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو شارە ڕفێندراوە.


بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە لە گەڕەکی "ئەبووزەڕ"ی شاری کرماشان، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە.


هەنگاو پێشتر ڕاپۆرتی زۆری لەسەر ناڕوونیی چارەنووسی درێژماوەی ڕفێندراوان و دەستبەسەرکراوان کە لەلایەن ناوەند و هێزە حکوومەتییەکانەوە بە ئەنقەست هیچ زانیارییەک بە بنەماڵە و کەسوکاریان نادرێت و هەروەها بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەیان دەکەن و گوشار دەخەنە سەریان، بڵاو کردووەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە