ڕفاندنی ئارمان مینبەری لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە سنە

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە بە ناوی ئارمان مینبەری، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێنرد

١١ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٢٢:٠٠


هەنگاو: سێشەممە، ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە بە ناوی ئارمان مینبەری، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێنرداوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٣١ی جەنیوەری ٢٠٢٣) هاووڵاتییەک بە ناوی ئارمان مینبەری، لە کاتی چوون بۆ سەر کارەکەی لە شاری سنە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە هێرش کراوەتەوە سەری و ڕفێندراوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی دراوتەوە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووسی ناڕوونە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی لەم پەیوەندییەدا هیچ ئاکامێکی نەبووە.


شایانی باسە کە ئارمان مینبەری وەرزشکاری بواری کاراتەیە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە