دەستبەسەرکردنی کورت ماوەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوەکانی محەممەد کەریمی و سەلاح مەولوودزادە، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە

١٨ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٧:٠٤


هەنگاو: سێشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوەکانی محەممەد کەریمی و سەلاح مەولوودزادە، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە دەستبەسەر کراون و لێپرسینەوەیان لێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٧ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوەکانی محەممەد کەریمی و سەلاح مەولوودزادە، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کراون و لەلایەن ئەو ناوەندە حکوومەتییەوە لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەیان لێ کراوە.

بە وتەی شایەتحاڵان، هێزە حکوومەتییەکان لە ڕەوتی دەستبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییەدا، بەتەواوەتی ماڵەکانی ئەو دوو کەسەیان پشکنیوە.


جێگای ئاماژەیە کە، محەممەد کەریمی و سەلاح مەولوودزادە، پاش چەند کاتژمێر دەستبەسەربوون و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری نەغەدە، ئازاد کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە