ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی ڕفێندراوی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

چارەنووسی ئامانج مستەفاپوور، خەڵکی مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٥ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەم شارە، هێشتا ناڕوونە.

١٥ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٠:٠٢


هەنگاو: شەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

چارەنووسی ئامانج مستەفاپوور، خەڵکی مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٥ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەم شارە، هێشتا ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بارودۆخی تەندروستی ئامانج مستەفاپور دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ناڕوونە.

هەنگاو زانیویەتی کە هێزەکانی ئیتلاعات بە لە ڕێگای پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، بە بیانووی دیدار بردووەتە شوێنی دیاریکراو "کافتریا" یەک و لەوێ ڕفاندوویانە.


ناوبراو لە حەوتووی یەکەمی مانگی بەفرانباری ٢٧٢٢، دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە مەهاباد بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە حکوومەتییە گواستراوەتەوە.


هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەندروستی ئامانج مستەفاپوور لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ سازدانی دیدار و وەرگرتنی زانیاری لەسەر دۆخی ناوبراو بێ ئەنجام ماوەتەوە. 
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە