هێرشی چەکدارانە بۆ سەر ماڵی سیروان محەممەدی و ڕفاندنی دووبارەی ناوبراو

لاوێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی سیروان محەممەدی کە دوای ئەشکەنجەیەکی دڕندانە و شکانی چەند شوێنێکی جەستەی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە ئازاد کر

١٧ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٥:٤٠


هەنگاو: دووشەممە، ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

لاوێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی سیروان محەممەدی کە دوای ئەشکەنجەیەکی دڕندانە و شکانی چەند شوێنێکی جەستەی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە ئازاد کراوە، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە هێرشی چەکدارانە کراوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان ڕفاندووەتەوە و بەم هۆیەشەوە باوک و برایەکی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ١۶ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (۵ی فێبریوەریی ٢٠٢٣)، چەند ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری سنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی سیروان محەممەدی، لە گەڕەکی حاجی‌ئاوای ئەو شارە و ناوبراویان جارێکی دیکە ڕفاندووەتەوە.


بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، لە ڕەوتی ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییەدا برایەکی ناوبراو بە ناوی ئیبراهیم محەممەدی و باوکیان، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بە شێوەیەکی بێڕێزانە لێیان دراوە و بەم هۆکارەشەوە بریندار بوون.


بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی محەممەدی، لە ڕەوتی ڕفاندنی سیروان محەممەدی، ئەو هێزانە سەرەڕای هێرش بۆ سەر ئەو بنەماڵەیە و خەسارەکانیان، دەستیان بەسەر بڕێک پارە گرتووە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە.


سیروان محەممەدی، جاری پێشوو لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتدا بەهۆی ئەشکەنجەی دڕندانەی ئەو هێزانە چەند ئەندامی جەستەی وەک کاسەسەر (جمجمە)، لووت، گوێ و قەفەسەی سینگی شکاوە.


ئەو لاوە کوردە، ڕۆژی چوارشەممە، ٢۵ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە و بۆ بارەگای (قرارگاە) شەهرامفەر گواستراوەتەوە.


ناوبراو پاش مانگێک دەستبەسەربوون و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی بەردەوام هاوکات لەگەڵ ئەشکەنجەکردن، ڕۆژ شەممە ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢، بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی ئازا کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە