ڕفاندنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی ڕەزا بوورکە و سەمیع ڕەسووڵی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

١٨ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٣:٢٠


هەنگاو: سێشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی ڕەزا بوورکە و سەمیع ڕەسووڵی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٧ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکان ڕەزا بوورکە و سەمیع ڕەسووڵی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراون.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکوومەتییەکان هێرشی بەکۆمەڵیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و بە شێوەیەکی دڕندانە و لێدان و بێڕێزیکردن دەرگا و دەلاقەی ماڵەکانیان شکاندووە و ئەو دوو کەسەیان ڕفاندووە.


هەروەها ئەو هێزانە دەستیان بەسەر مۆبایلی ڕەزا بوورکە و سەمیع ڕەسووڵی و بنەماڵەکانیاندا گرتووە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ئەو هاووڵاتییانە و شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە