ڕفاندنی سەید تاریق حوسێنی، خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی سەید تاریق حوسێنی، قوتابی زانستە ئایینییەکان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.

١٢ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٠٩:٤٨


هەنگاو: چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی سەید تاریق حوسێنی، قوتابی زانستە ئایینییەکان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٩ی جەنیوەری ٢٠٢٣) سەید تاریق حوسێنی، خەڵکی جوانڕۆ و قوتابی زانستە ئایینییەکان لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەکاتی هێرشی هێزەکانی حکوومەت بۆ سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە، سەرەڕای دروستکردنی کەشێکی ت تۆقێنەر، شووشەی پەنجەرەکان و دەرگای ماڵەکەش شکێندراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو لە شاری جوانڕۆ لەمبارەوە ڕاینگەیاند، کە سەید تاریق حوسێنی دوای ڕفاندنی بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ناوەندە حکوومەتییەکان لە کرماشان گواستراوەتەوە.

هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە دوای ڕفاندنی و هەروەها لەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە