ڕفاندنی لاوێکی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

دیاکۆ بەهرامی، خەڵکی گوندی "ماسان"ی سەر بەشاری کامێران پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

١٥ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١١:٣٦


هەنگاو: شەممە، ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

دیاکۆ بەهرامی، خەڵکی گوندی "ماسان"ی سەر بەشاری کامێران پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرت گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە سەرەتاکانی مانگی ڕێبەندانی ٢٧٢٢، هاووڵاتییەک بە ناوی دیاکۆ بەهرامی، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی " ماسان"ی سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە