ڕفاندنی مەجید کووهی، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی مەجید کووهی، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی ن

١٩ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٠:٥٤


هەنگاو: چوارشەممە، ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی مەجید کووهی، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٥ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی مەجید کووهی، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە ڕفێندراوە.


بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە کاتی ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییەدا، سەرەڕای ئەوەی کە ماڵەکەیان بەتەواوەتی پشکنیوە، کەلوپەل و کەرەستەی نێو ماڵەکەشیان تێکوپێک داوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە و هێزەکانی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری قوروە ئامادەی وەڵامدانەوە بەو بنەماڵەیە نین.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە