ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی دەڕەشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەک بە ناوی سەعید جوودەکی، خەڵکی شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە ڕفێندراوە.

١٥ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٢٠:٤٨


هەنگاو: شەممە، ١۵ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەک بە ناوی سەعید جوودەکی، خەڵکی شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٩ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی بە ناوی سەعید جوودەکی، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە.

ئەو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە ڕفێندراوە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە و دواتر بۆ بەندیخانەی ماهپارە لەو شارە گواستراوەتەوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس و باری تەندروستی سەعید جوودەکی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە