ڕفاندنی کامران ئاسا، برای کیانووش ئاسا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

کامران ئاسا، مامۆستای قوتابخانە، خەڵکی شاری کرماشان و برای کیانووش ئاسا، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی ساڵی ٢٧٠٩ی کوردی) ٢٠٠٩ (،

١٢ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٠:٢٧


هەنگاو: چوارشەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

کامران ئاسا، مامۆستای قوتابخانە، خەڵکی شاری کرماشان و برای کیانووش ئاسا، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی ساڵی ٢٧٠٩ی کوردی ( ٢٠٠٩) ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٣١ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی کامران ئاسا لە مۆڵی (پاساژ) "گوڵستان"ی ئەو شارە و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

لە کاتی ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییەدا هێزە حکوومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر مۆڵی گوڵستان و دەستیان بەسەر مۆبایلی هاوژین و هاوکارانی ناوبراویاندا گرتووە.


پاش ڕفاندنی کامران ئاسا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.


برایەکی کامران ئاسا بە ناوی کیانووش ئاسا، خوێندکاری زانکۆی زانست و پیشە (علم و صنعت) و هەروەها چالاکی ژینگە پارێزی بوو کە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی جۆزەردانی ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی لە شاری تاران و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە کوژرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە