ڕفاندنی ئەمیر زەندی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بەناوی ئەمیر زەندی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندرا.

١٥ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٢:٣٧


هەنگاو: شەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بەناوی ئەمیر زەندی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١ی فێبریوەری ٢٧٢٢) ئەمیر زەندی، خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕفێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی زەندی، ئەم هاووڵاتییە دوای ڕفاندنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووس ناوبراو بێ ئەنجام ماوەتەوە.


بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جەنیوەری ٢٠٢٣ی زایینیدا لانی کەم ١٨٢ هاووڵاتی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و پیشەیی دەستبەسەرکراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە