ئەشکەنجەی دڕندانەی ڕەسووڵ کەریمی، هاووڵاتیی ڕفێندراوی خەڵکی ئیلام لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە

ڕەسووڵ کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا کە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئیتلاعاتی

١٦ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٠٩:١٥

 

هەنگاو: یەکشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

ڕەسووڵ کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا کە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە ئەشکەنجە کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕەسووڵ کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام کە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە، لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییەدا بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە کراوە و باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیر و خراپە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئیتلاعاتی سوپای پاسداران خەریکە "دۆسیەی ئەمنیەتیی چەواشەکارانە" بۆ ئەو هاووڵاتییە دروست دەکات و تۆمەتی "چالاکیی چەکدارانە" دەداتە پاڵ ناوبراو.

ڕەسووڵ کەریمی لە حەفتەی دووەمی مانگی بەفرانباری ٢٧٢٢، لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە ڕفێندراوە و پاشان بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە گواستراوەتەوە، لەو کاتەوە تا هەنووکە بە شێوەیەکی چڕوپڕ لەژێر لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە و هەروەها ئەشکەنجەی دڕندانەی هێزەکانی ئەو ناوەندەدایە.

ئەو هاووڵاتییە لەو ماوەیەدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە مافە سەرەتایییەکانی وەک هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بیبەری و بێبەش کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە