دەستبەسەرکردنی شێرکۆ مینبەری لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شاری سنە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی شێرکۆ مینبەری، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری، دەستبەسەر کراوە و

٣ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٠:١٤


هەنگاو: چوارشەممە، ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی شێرکۆ مینبەری، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری، دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٢٣ی مەیی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی شێرکۆ مینبەری، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "نییەر"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکوومەتییەکان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و فەرمانی دادوەری، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەوڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە