ئارمان غەفووری بۆ تێپەراندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: ئارمان غەفووری، ڕۆژنامەنووس و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان، کە ماوەیەک پێش ئێستا حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

٢٢ سەرماوەز ٢٧١٩، ١١:٥٠

 

هەنگاو: ئارمان غەفووری، ڕۆژنامەنووس و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان، کە ماوەیەک پێش ئێستا حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١٢ی دێسامبری ٢٠١٩)، ئارمان غەفووری لەلایەن ناوەندی جێبەجێ کردنی حوکمەکان لە شاری مەریوان بانگ کراوە و دواتر دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە هەتا ماوەی یەک ساڵ بەندکرانەکی تێپەڕ بکات.

لەماوەی رۆژانی ڕابردووا،  ئارمان غەفووری، ڕۆژنامەنووس و چالاکی ژینگەپارێزگی خەڵکی مەریوان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئەو حوکمە بە شێوەی زارەکەی بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندرابوو.

ئارمان غەفووری ٨ی گەلاوێژی ٢٧١٨ دەستبەسەر و دوای ٥ مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بارمتە ئازاد کرا.

ناوبراو دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی ”پڕووپاگەندە دژی حکوومەت و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران“ حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا ئەو حوکمە دواجار لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەوە بۆ یەک ساڵ بەندکران کەم کرایەتوە.

جێگای ئاماژەیە کە، ئارمان غەفووری مانگی ڕەزبەری ئەمساڵیش بە تۆمەتی “تێگدانی ئاسایشی کۆمەڵگا” لە ڕێگای بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی مەریوان دژ بە هێرشی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە