ئارمان غەفووری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: ئارمان غەفووری ڕۆژنامەنووس و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان پاش پێنج مانگ دەستبەسەر کران، ئازاد کرا.

١٩ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢٠:٣٣

 

هەنگاو: ئارمان غەفووری ڕۆژنامەنووس و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان پاش پێنج مانگ دەستبەسەر کران، ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە(١٩ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ١٠ی دێسامبری ٢٠١٨)، ئارمان غەفووری  ڕۆژنامەنووس و چالاکی ژینگەپارێزی کورد پاش ٥ مانگ دەستبەسەر کران و بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئارمان غەفووری سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ (کۆتایی ژوئەن) لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو بۆ ماوەی ٣ مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیرابوو و دواتر گوازرابوویەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە