ئارمان غەفووری حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بەسەردا سەپا

هەنگاو: ئارمان غەفوری رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی لێدانی بەسەردا سەپێندرا.

١٨ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٠٩:٢٤

 

هەنگاو: ئارمان غەفوری رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی لێدانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی مەریوان، ئارمان غەفووری، رۆژنامەنووسی و چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەی سەوزی چیا لە مەریوانی بە بێ ئامادەبوونی خۆی  و پارێزەرەکەیحوکمی ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٢٠ قامچی  بەسەردا سەپێندرا.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی لە رێگەی بەشداری لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژ بە هێرشی تورکیە بۆ عەفرین بەسەریدا سەپێندراو.

ئارمان غەفووری لە ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەممەی دوو ساڵ ساڵ پێش دەستبەسەر و دوای دوو رۆژ بە دانانی بارمتەی ٥ میلیۆن تمەن ئازاد کرا.

ناوبراو جارێکی دیکە لە ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژی سالی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی  ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دوای ٥ مانگ ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە