ئارمان ئەسەدی بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

٥ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٢:٣١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ )٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١(، ئارمان ئەسەدی، هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی دیواندەرە پاش یەک مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی شارامفەڕی سپای پاسداران لە شاری سنە، ئازاد کرا.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەسەدی، ناوبراو لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لەمافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

ئارمان ئەسەدی تەمەن ٣٢ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٢٦ی سێپتامبری ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای دیواندەرە دەستبەسەر و بۆ سنە گوازرایەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە