ئارمین شەریفە، خوێندکار و چالاکی کرێکاری کورد دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە پاش بانگهێشت کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

١٩ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١١:٣١

 

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە پاش بانگهێشت کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئارمین شەریفەم خوێندکار و چالاکی کرێکاری کورد کە ئەندامی سەندیکای کریکارانی وەرزی و بیناسازی شاری سنەیە، ڕۆژی سێشەممە (١٨ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ٨ی مەی ٢٠١٨)، پاش دەستبەسەر کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارمین دوای دەستبەسەر کران چارەنووسی نادیارە و هەتا ئێستا نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراوە.

ئارمین شەریفی خوێنداری زانکۆی پەیامی نووری سنەیە و ئێستا سەر قالی خوێندنە لەو زانکۆیە.

ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردووش هاوکات لەگەڵ ڕؤژی جیهانیی کرێکاران دوو چالاکی کریکاری دیکەی خەڵکی سنە بەناوەکانی یەدوڵڵا سەمەدی و ئەمیر شەهابی لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا لە بەندیخانە ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە