ئارەزوو ئەمجەدی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کرا

ئارەزوو ئەمجەدی تەمەن ٣١ ساڵ و چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری مافەکانی ژنانی خەڵکی سنە کاتژمێر ١٠ بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەرمانا

٧ خەرمانان ٢٧٢٢، ٠٩:٤٠


هەنگاو: دووشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢

ئارەزوو ئەمجەدی تەمەن ٣١ ساڵ و چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری مافەکانی ژنانی خەڵکی سنە کاتژمێر ١٠ بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگ کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوم ئارەزوو ئەمجەدی تەمەن ٣١ ساڵ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگ کراوە.

ئارەزوو ئەمجەدی چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری مافەکانی ژنان و هەروەها ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی خێرخوازی ژیانەوەی کوردستان لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا دوو جاری دیکەش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگ کراوە و هەر جار بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئارەزوو ئەمجەدی لە شاری سنە یاریزان و ڕاهێنەری فوتساڵە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە