ئازادی خوێندکارێکی کورد دوای کۆتایی هاتنی ماوەی حوکمەکەی

هەنگاو: خوێندکارێکی کورد دوای کۆتایی هاتنی ماوەی حوکمەکەی کە ١٨ مانگ بوو لە بەندیخانە ئازاد کرا و مامۆستایەکی خەڵکی بانە کە دوێنێ دەستبەسەر کرابوو، ئازاد بوو.

١٢ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٤:٥١

 

هەنگاو: خوێندکارێکی کورد دوای کۆتایی هاتنی ماوەی حوکمەکەی کە ١٨ مانگ بوو لە بەندیخانە ئازاد کرا و مامۆستایەکی خەڵکی بانە کە دوێنێ دەستبەسەر کرابوو، ئازاد بوو.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٢ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ٣ی دێسامبری ٢٠١٨) عەلی ئاڕاستە خوێندکاری خەڵکی شنۆ دوای کۆتایی هاتنی ماوەی حوکمی ١٨ مانگەی خۆی لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا.

عەلی ئاراستە، خوێندکاری ڕستەی مافی زانکۆی پەیامی نووری شنۆ بوو و مانگی بانەمەڕی ٢٧١٧ دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران  ١٨ مانگ بەند کرانی بە سەردا سەپا.

ناوبراو لە ماوەی ١٨ مانگی ڕابردوو لە مافی مەرەخەسی بێبەش کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، مەلا سەعید باقی یەکێک لە مامۆمۆستایانی ئایینی خەڵکی بانە کە ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی ناڕەزایەتی دەربرین لەسەر کوژرانی کوڵبەران دەستبەسەر کرابو، ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە