ئازادی دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران دوای تەواو بوونی حوکمەکەیان

هەنگاو: دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران دوای تەواو بوونی ماوەی ٣٠ مانگەکەی حوکمی بەندکرانەکەیان، لە بەندیخانە ئازاد بوون.

٦ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٠:٣١

 

هەنگاو: دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران دوای تەواو بوونی ماوەی ٣٠ مانگەکەی حوکمی بەندکرانەکەیان، لە بەندیخانە ئازاد بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی ”ئیقباڵ قوبادی“ و ”هیوا نەدیمی“ دوای تێپەڕاندنی ماوەی ٣٠ مانگەی حوکمەکەیان، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ئازاد بوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧١٧ (٦ی سێپتامبری ٢٠١٩) لە گەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ”کەیومەرس نەدیمی“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران دەستبەسەر کرابوون.

دواتر هەر یەک لە ئیقباڵ قوبادی و هیوا نەدیمی لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی ”هاوکاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا کە ئەو حوکمە دواتر لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٣٠ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە