ئازار و ئەشکەنجەی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی بانە چەندین جار بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ کراوە و ئازار و ئەشکەنجە کراوە.

٢٢ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٤:٢٩


هەنگاو: لاوێکی خەڵکی بانە چەندین جار بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ کراوە و ئازار و ئەشکەنجە کراوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافگی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لاوێکی خەڵکی گوندی ”دوسینە“ی بانە بە ناوی ”فارۆق عیبادی“ سێ جار بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوایین جار کە ئەو لاوە بانگی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە، لەلایەن هێزەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییەوە بە سەختی ئازار و ئەشکەنجە کراوە و بە پێی ئەو وینەیەی کە دەست هەنگاو گەیشتووە، ئاسەواری ئەشکەنجە بە لەشی فارۆق بە ڕوونی دیارە.


ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، یەکێک لە برایانی فارۆق ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتە و ناوەندە ئەمنییەکان ناوبراویان بانگ کردووە و داوای هاوکارییان لێکردووە.


هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو لە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەیان چالاکی سیاسی و بەندکراوی سیاسی پێشوو بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراون و داوای هاوکارییان لێ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە