ئازاردانی خەڵک پاش ئاگرتێبەربوونی جەرسەقیلێکی سپا لە سەردەشت

هەنگاو: پاش ئاگرتێبەربوونی جەرسەقیلێکی سپای پاسداران لە گوندی "بێوران"ی سەردەشت، ژمارەیەکی زۆر

٢٣ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠٩:٣٧

 

هەنگاو: پاش ئاگرتێبەربوونی جەرسەقیلێکی سپای پاسداران لە گوندی "بێوران"ی سەردەشت، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەتییەکان لە ناوچەکە دەبینرێت کە ئازاری خەڵکیان داوە.

بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی شەمە ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١ ( ١٢ی ژوئەنی ٢٠٢١)، جەرسەقیلێکی سپاسی پاسداران کە سەرقاڵی کاری بیناسازی بۆ کردنەوەی پایەگایەکی نیزامیی دیکە لە ناوچەی بێورانی سەردەشت بوو، لە لایەن کەسانێکی نەناسراو ئاگری تێبەر بوو.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەردەشت لەم بارەوە رایگەیاند کە پاش ئاگرتێبەربوونی ئەو جەرسەقیلە، هێزەکانی سپای پاسداران ناوچەکەیان میلیتاریزە کردووە و بە پێکهێنانی خاڵی پشکنین دەستیان کردووە بە پشکنینی نایاسایی و ئازاری دانیشتووانی ناوچەکە.

شایانی باسە کە لە رۆژانی رابردوو دوو جەرسەقیلی سپای پاسداران لە نێوان  گوندەکانی "بێوران" و "کۆڕبناو" بە مەبەستی سازکردنی پایەگایەکی سەربازی نوێ جێگیر کراون کە ناڕەزایەتیی توندی خەڵکی ناوچەکەی لێ کەوتۆتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە