ئاشکرا بوونی ناسنامەی ٦ کەس لە دەستبەسەرکراوانی مانگرتنەکانی کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا و پاش ڕاگەیاندنی مانگرتنی گشتی، ١٢ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران.

٢٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٤:٠٦

 

هەنگاو: لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا و پاش ڕاگەیاندنی مانگرتنی گشتی، ١٢ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، هێزەکانی  ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شارەکانی بانە، مەریوان و سەقز لانیکەم ١٢ کەسیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەنگاو”، ناسنامەی سێ کەس لەو ٦ کەسەی لە بانە دەستبەسەر کراون، رەزا ئەسەدی، موحسین عەلیزادە کوڕی عەلی و ڕزگار رفاهی ڕاگەیەندراوە.

هەروەها لە شاری مەریوان لە چوارڕێیانی شەبڕەنگ، چوار کەس دەستبەسەرکراون کە ناسنـامەی یەکێکیان ئەمیر زاهێد ڕاگەیندراوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سەقزەوە باس لە گیرانی دوو هاووڵاتی کورد لەو شارە دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو، قادر محەممەدنژاد و جەمیل عوسمانی لە شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

ماوەی چەند ڕۆژێکە کە هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی جوانڕۆ، مەریوان، سەقز، بانه و پیرانشار بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە داخستنی سنوورەکان، دەستیان داوەتە مانگرتن و سفرەی خاڵییان لەسەر شەقامەکان بڵاو کردووەتەوە.

لەو شارانەدا، کەشێکی نیزامی بەسەر شاردا زاڵ کراوە و ناوە بە ناوە خەڵک دەگیردرێن و بانگهێشتی ئیتلاعات دەکردرێن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە