ئالان برزوویی بەندکراوی سیاسی کورد بۆ بەندیخانەی سنە گوازرایەوە

ئالان برزویی هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە پێشتر بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرابوو،

١ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٩:٠٥


هەنگاو: شەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

ئالان برزویی هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە پێشتر بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئالان برزوویی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێ کردنی سزاکانی دادگای مەریوان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرابوو.

ئالان برزوویی سەرەتای بەهاری ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی «ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران» سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

ئالان برزوویی پێشتر ماوەیەک لە هەرێمی کوردستان ئەندامی حیزبی کۆمەڵە بووە و دوای جیابوونەوە لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ زێدەکەی خۆی.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە