ئامانج قوربانی بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: ئامانج قوربانی هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە لە دوای بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی کورد دەستبەسەر.

٢٢ بەفرانبار ٢٧٢١، ٢٠:٠٩

 

هەنگاو: ئامانج قوربانی هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە لە دوای بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی کورد دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢١ (١٢ی ژانویەی ٢٠٢٢)، ئامانج قوربانی چالاکی ژینگەپارێز و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی کامێران دوای سێ حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی برمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاهادار، ئامانج قوربانی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکی و هەروەها مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.

ئامانج قوربانی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٢١ی دێسامبری ٢٠٢١) دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران دەستبەسەر و بۆ سنە گوازرایەوە.

شایانی باسە ئامانج قوربانی یەکێک لە ئەندامانی حیزبی وەحدەتی میللی لقی کوردستانە و ساڵی ٢٧١٩ ی کوردی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پژاک و سزای ٣ مانگ و یەک ڕۆژ دەستبەسەرکرانی بە سەریدا سەپێندرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە