ئانیسا جەعفەری مێهر و داریوش مورادی بە بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: دوو چالاکی مەدەنی و کولتووری شاری ئیسلام ئاوای رۆژاوا ( شائاباد) لە پارێزگای کرماشان بە بارمتە ئازاد کران.

١٩ سەرماوەز ٢٧٢٠، ٢٠:٤٦

 

هەنگاو: دوو چالاکی مەدەنی و کولتووری شاری ئیسلام ئاوای رۆژاوا ( شائاباد) لە پارێزگای کرماشان بە بارمتە ئازاد کران.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٩ی دێسامبری ٢٠٢٠)، "داریووش مورادی"، ئەندامی دەستەی نووسەرانی ماڵپەڕی کولتووری_ئەدەبیی هەسارە، و "ئانیسا جەعفەریی مێهر"، ئەندامی دەستەی نووسەرانی وەرزنامەی ئەدەبی و هونەریی" ژ" و مامۆستای زمانی کوردی پاش ١٧ ڕۆژ بەندکران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای نەبی ئەکرەمی کرماشان بە بامرتە ئازاد کران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە هەنگاوی راگەیاند، ئانیسا بە مارمتەی ٣٥٠ میلیۆن تمەنی و داریووش بە دانانی فیشی مووچە ئازاد کراون. ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە ئەو دوو چالاکە مەدەنییە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە رێگای ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت تۆمەتبار کراون.

رۆژی دووشەممە، ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢٣ی نوامبێر ٢٠٢٠) هێزەکانی سوپای پاسدارانی کرماشان هێرشیان کردە سەر ماڵی داریووش مورادی و ئانیسا جەعفەریی مێهر و هەردوویان دەستبەسەر کرد.


بە گوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە بیست کەس لە هێزە ئەمنییەکان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو چالاکە کوردە و جیا لە دەستبەسەر کرانی ئەوان، ماڵەکەیانیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتییەکانیاندا گرتووە.


ئەم دوو چالاکە کوردە، مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردووش لەگەڵ چەند چالاکێکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای نەبی ئەکرەمی کرماشانەوە دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە