بابەک بابایی دوای کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی شاری سەقز ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی زستانی ساڵی ڕابردوو لە کوردستان دوای کۆتایی هاتنی سزای بەندکرا

٤ خەرمانان ٢٧٢١، ١٢:١٦

 

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی زستانی ساڵی ڕابردوو لە کوردستان دوای کۆتایی هاتنی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز ئازاد کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کۆتایی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ (ناوەڕاستی ئاگۆست) بابەک بابایی بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تێپەربوونی ماوەی سزای بەندکرانەکەی که ٦ مانگ بوو، لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز ئازاد کرا.

بابەک بابایی تەمەن ٣٠ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٤ی ژانویەی ٢٠٢١) هاوکات لەگەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکانی چالاکانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکان، دەستبەسەر و دوای یەک مانگ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کرا.

ئەم چالاکە، لە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردو لەلایەن دادگای شۆرشی شاری سەقز بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژەبەری حکوومەتی ئێران حوکمی ٦ مانگ دەستبەسەرکرانی بەسەردا سەپێندرا و مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی شاری سەقز ناساندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە