باران بێهزاد بە مەرج لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا

هەنگاو: ژنێکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە حوکمی ٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە ماوەی سێ ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شار

٣٠ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠٩:٣٥

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: ژنێکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە حوکمی ٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە ماوەی سێ ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیرابوو، بە مەرج لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنێکی کوردی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”باران بێهزاد“  کە لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە ڕاگیرابوو دوای تێپەڕاندنی نیوەی سزای بەندکرانەکەی بە مەرج لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو، باران بێهزاد پێشتر ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە و سێ ساڵ پێش دوای دابڕان لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ ئورمیە و هەر ئەوکات لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.

باران بێهزاد ساڵی ٢٧١٧ (٢٧١٧) لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان“ سەرجەم سزای ٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپبوو کە ٧ ساڵی دەبوو جێبەجێ بکرێت.

ناوبراو لە سێ ساڵ پێشەوە بە بێ هەبوونی مافی مرەخەسی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە