باری تەندروستی ئارمان فەرەهمەند دوای پێنج ڕۆژ مانگرتن ناجێگیرە

هەنگاو: بەندکراوێکی مێردمنداڵ کە بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتن دەستبەسەر کراوە، بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە دیار نەبوونی چارەنووسی

٢ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠١:٣٩

 

هەنگاو:  بەندکراوێکی مێردمنداڵ کە بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتن دەستبەسەر کراوە، بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە دیار نەبوونی چارەنووسی دۆسییەکەی پێنج ڕۆژ پێش بە دوورینەوی لێوەکانی مانگرتن لە خواردنی دەست پێ کردبوو، چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی خەڵکی گوندی "سەردۆش"ی مەریوان بە ناوی "ئارمان فەرەهمەند" کە ماوەی کەمتر لە مانگێکە تەمەنی گەیشتووەتە ١٧ ساڵ، لە ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٩ی ژوئەنی ٢٠٢١)ـەوە لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە، بە دوورینەوەی لێوەکانی، مانگرتن لە خواردنی دەست پێ کردووە و دوای پێنج ڕۆژ باری تەندروستی ناجێگیرە.

 

بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی فەرەهمەند، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی پووشپەڕ (٢٢ی ژوئن)، بەرپرسانی بەندیخانەی سنە پەیوەندییان بە بنەماڵەکەیانەوە کردووە و پێیانیان ڕاگەیاندووە کە سەرباری ئەوەی کە داواکاری گشتی و بەرپرسی بەندیخانەی سنە داوایان لێکردووە کە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت، مانگرتنەکەی نەشکاندووە و باری تەندروستی ناجێگیرە و زەختی بۆ ژێر ٧ دابەزیوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئارمان بە هۆی بەدوادانەچوونی دۆسیەکەی لە لایەن لقی دووهەمی لێپێچینەوەی مەریوانەوە مانی لە خواردن گرتووە و لێوەکانی خۆی دووریوەتەوە. پاش پێنج ڕۆژ هێشتا پشکێنەری دسیەی ناوبراو هەنگاوی جیدی بۆ بەدواداچوونی دۆسیەکە هەڵنەگرتووەتەوە.

ئارمان فەرەهمەند، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢٠) لە پاش شەڕێکی بە کۆمەڵ لە مەریوان و کوژرانی کەسێک بە ناوی "پووریا چارەتەڵەب"، لەگەڵ هەشت هاووڵاتیی دیکە دەستبەسەر کرا.

جێگای ئامەژەیە کە ئارمان فەرەهمەند لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا ١٦ ساڵ و ٥ مانی تەمەن بووە و هەشت کەسەکەی دیکە ئازاد کراون بەڵام لە پاش ٩ مانگ، ئارمان هەر وا دەستبەسەرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە