باری تەندروستی بەندکراوێکی کورد دوای ٢١ ڕۆژ مانگرتن ناجێگیرە

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی خەڵکی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە (ئازەربایجانی ڕۆژئاوا) کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە بە هۆی

٣ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٢٠:٥٩

 

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی خەڵکی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە (ئازەربایجانی ڕۆژئاوا) کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە بە هۆی ڕوون نەبوونەوەی چارەنووسی، مانی لە خواردن گرتووە و پاش ٢١ ڕۆژ باری تەندروستی ناجێگیرە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەبدوسەلام موراد رزگە، بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی شنۆ لە ڕۆژی شەممە ١٢ی رێبەندانی ٢٧١٩ (١ی فێوریەی ٢٠٢٠) بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ١٥ مانگ ناڕوونی چارەنووسی خۆی لە بەندیخانە، مانی لە خواردن گرتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پاش ٢١ ڕۆژ مان گرتن لە خواردن باری تەندروستی ناجێگیرە و چەندین کیلۆ لە کێشی لەشی لە دەست داوە.

عەبدوسەلام لە ماوەی ١٥ مانگی ڕابردوو ٧ جار دادگایی کراوە  و تا ئێستا حوکمەکەی ڕانەگەیندراوە.

پەروەندەی ناوبراو لە لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەیە و تۆمەتی “بەغی، گەندەڵی و ئەندامەتی لە گرووپە دژبەرەکان” خراوەتە پاڵ ناوبراو دادگا بۆ ئازادی کاتی داوای بڕی دوو میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەن پارەی کردووە.

عەبدوسەلام موراد رزگە ڕۆژی دووشەممە ٧ی رەزبەری ٢٧١٨ ( ٢٩ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و دوای سێ مانگ بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازراوەتەوە و تا ئێستا لە بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی ئەو بەندیخانە ڕاگیراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە