باری تەندروستی کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕوانسەر ناجێگیرە

هەنگاو: باری تەندروستی کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕوانسەر کە حەوتووی ڕابردوو لە سنووری نەوسوود بەربوویەوە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

٢٠ خەرمانان ٢٧٢١، ١١:٠٨

 

هەنگاو: باری تەندروستی کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕوانسەر کە حەوتووی ڕابردوو لە سنووری نەوسوود بەربوویەوە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، باری تەندروستیی کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی شوانکارە سەر بە شاری ڕوانسەر بە ناوی “حوسێن سەلەکانی’ تەمەن ٥١ ساڵ کە پێنج ڕۆژ پێش لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بەربوویەوە و سەری بە سەختی بریندار ببوو، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی سەلەکانی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند: “ حوسێن سەلەکانی ڕۆژێک دوای ڕووداوەکە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ”ئیمام ڕەزا”ی کرماشان کراوە و لەئێستادا باری تەندروستی ناوبراو ناجێگیرە”.

حوسێن سەلەکانی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٧ی سێپتامبری ٢٠٢١) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود لە هەلدێرێکەوە بەر بوویەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە