باری تەندروستیی موژگان کاووسی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ناجێگیرە

هەنگاو: موژگان کاووسی چالاکی ئیتنیکی و هەڵسووڕاو لە بواری زمانی دایکی کە لە بەدنیخانەی ئێڤین ڕاگیراوە، تووشی نەخۆشی بووە و بارودۆخی جەس

٢٤ خەرمانان ٢٧٢١، ١٠:٢٩

 

هەنگاو: موژگان کاووسی چالاکی ئیتنیکی و هەڵسووڕاو لە بواری زمانی دایکی کە لە بەدنیخانەی ئێڤین ڕاگیراوە، تووشی نەخۆشی بووە و بارودۆخی جەستەیی ناجێگیرە و بەرپرسانی بەندیخانە گوێ بە داخوازییەکانی نادەن.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، موژگان کاووسی چالاکی ئیتنیکی و چالاکی بواری زمانی دایکی کە ئیستا لە بەندیخانەی ماوەی سزای بەندکرانی تێپەر دەکات، بە هۆی تووشبونی بە نەخۆشی (برادی کاردی/ خاوبوونەوە لێدانی دڵ) و داکەوتنی زەختی خوێن، ماوەی چەندین مانگە داوای لە پزیشکی داد کردووە کە بەدواداچوون بۆ داواکارییەکەی بکات کە ناوبراو ناتوانێت بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستی ماوەی بەندکرانەکەی لە بەندیخانە بێت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە موژگان کاووسی بارودۆخی جەستەیی ناوبراو لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردووداناجێگیر بووە و بەرپرسانی بە هیچ شێوە ئیزنی پێراگەیشتنی پزیشکی و داخوازییەکانیان پێ نەداوە  و ئەم بابەتە بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی.

ئەم چالاکە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢١ی جولای ٢٠٢١) بە هۆی تووشوون بە پەتای کۆرۆنا دوای نزیکەی ١٣ مانگ بەندکران لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران مافی مرەخەسی پێدرا.

موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری خەڵکی کەلاردەشت ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەوشەهر سەر بە پارێزگای مازەندەران دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٢٧١٩ دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی موژگان کاووسی بەڕێوە چووە و حوکمی بەندکرانی ناوبراو بۆ ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران زیاد کراوە. ناوبراو مانگی سەرماوەز لەلایەن دادگای بەرایی شاری نۆشەهر بە ٦٩ مانگ بەندکران حوکم درابوو.

موژگان کاووسی بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” بە ٣٣ مانگ بەندکران، بە تۆمەتی “هاندانی خەڵک بۆ دروست کردنی بشێوی و تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە ٣٦ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی “ پڕوپاگەندە دژ بە نیزام” حوکمی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، لەو سێ حوکمە زۆرترینەکەیان واتە حوکمی ٣٦ مانگ بەندکران جێبەجێ دەکرێت.

موژگان کاووسی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١٩ی مەی ٢٠٢٠)، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری نۆشەهر کرا و ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٢ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، بۆ بەندیخانەی ئێڤینی تاران گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە