بازاڕیانی کوردستان مانیان گرت

هەنگاو: کاسبکاران و دووکاندارانی شارەکانی جوانڕۆ، مەریوان و سەقز لە ناڕەزایی بە داخستنی سنوورە کۆڵبەری و لاوەکییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، .

١٤ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٥:١٠

 

هەنگاو: کاسبکاران و دووکاندارانی شارەکانی جوانڕۆ، مەریوان و سەقز لە ناڕەزایی بە داخستنی سنوورە کۆڵبەری و لاوەکییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ( ١٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ٣ی ئاڤریلی ٢٠١٨)، دووکاندار و کاسبکارانی شارەکانی جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان و دوو شاری مەریوان و سەقز لە پارێزگای سنە بەهۆی داخرانی سنوورە کۆڵبەری و لاوەکییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵات، بە سێوەیەکی فراوان مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.

هەواڵنێری “هەنگاو” ڕایگەیاند کە لە شارەکانی جوانڕۆ و سەقز، کاسبکارانی ناڕازی لەبەردەم بینای قایمقامیەتدا کۆبوونەتەوە و خوازیاری کرانەوەی سنوورە کۆڵبەرییەکانن.

بەڕای شارەزایانی ئابووری و بازار، داخرانی سنوورە کۆڵبەرییەکانی نێوان شارە سنوورییەکانی پیرانشار، شنۆ، سەردەشت، بانە، مەریوان، مەریوان، نۆدشە، نەسوود، پاوە، جوانڕۆ و ئەزگلە، زیان و خەسارێکی زۆری بە کاسبکار، کۆڵبەر و دووکاندارەکانی ئەو شارانە گەیاندووە و بە هەزاران کەس بێکار بوون و بووەتە هۆی لاوازیی بازار و کاریگەریی لەسەر گرانی و ژیانی هاووڵاتیان هەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە