١٠ بازرگانی کرماشانی حوکمی ٧٠ سال بەندکرانیان بەسەردا سەپا

هەنگاو: دەزگای دادوەریی ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەر ٨ بازرگانی خەڵکی کرماشان سەپاند و دەستی بەسەر هەموو ماڵ و موڵکەکەیاندا گرت.

٢٢ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٤:٤٩

 

هەنگاو: دەزگای دادوەریی ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەر ١٠ بازرگانی خەڵکی کرماشان سەپاند و دەستی بەسەر هەموو ماڵ و موڵکەکەیاندا گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٢ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، غولام حوسین ئەژەیی، جێگری یەکەمی دەزگای دادوەریی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەگەریدا باسی لە سەپاندنی حوکمی بەندکران بۆ دەیان کەس بە تۆمەتی قاچاخی پارە و شت و مەک کرد.

ئەژەیی ڕایگەیاند کە لەپارێزگای کرماشان سەرجەم ١٠کەس  بە تۆمەتی قاچاخی سووتەمەنی و شت و مەک حوکمی بەندکران و زەوتکرانی داراییەکانیان بەسەردا سەپێندراوە.

بە وتەی ناوبراو ئەو ١٠ هاووڵاتییە کوردە لەسەریەک حوکمی ٧٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

بە پێی ئەو حوکمە، نەریمان بەختیاری بە ١٥ ساڵ بەندکران، وەحید مورادی حوکمی ٥ ساڵ بەندکران، سدیق تاهیری بە ٥ ساڵ بەندکران، حەسەن نیک ڕەوش بە ٥ ساڵ بەندکران، هومەن بەهرەمەند بە ٥ ساڵ بەندکران، محەمەد تاها یوسف شاهی بە ٥ ساڵ بەندکران، حەسەن عەزیزی بە ٥ ساڵ بەندکران، محەمەد مرادی بە ٥ ساڵ بەندکران ،  سەردار محەمەدی بە ٥ ساڵ بەندکران  و بەهیە ئەسین چیلە بە ٥ ساڵ بەندکران مەحکووم کراون.

هەروەها بە پێی ئەو حوکمە هەموو ماڵ و موڵک و دارایی ئەو ١٠ کەسە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە