بانگهێشت و گوشار بۆ سەر چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەیان کەس لە هاووڵاتیانی شارەکانی ڕوانسەر، مەریوان، سنە، سەقز و مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی .

٢٦ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٣:١٧

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەیان کەس لە هاووڵاتیانی شارەکانی ڕوانسەر، مەریوان، سنە، سەقز و مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە بانگهێشت کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٥ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١٦ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، خەبات شەکیبا، چالاک مەدەنی و ژینگەپارێزی دانیشتووی شاری سنە لە ڕێگای تەلەفوونەوە بانگهێشتی لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی شنە کراوە و بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕؤژی جیهانیی کرێکار و بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی نایاسایی و تێگدانی ئاسایشی کۆمەڵگا، دادگایی کراوە.

لەلایەکی دیکەوە و لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، فەردین مستەفایی بەڕێوەبەری کەناڵی تێلگرامی سەقز ڕووداو و ناسر بەهرام پوور بەڕێوەبەری کەناڵی شار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بە بیانووی بڵاوکردنەوەی هەواڵی تایبەت بە کۆڵبەران بانگەێشت و لێپرسینەوەیان لێکراوە.

هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لەماوەی ڕابردوودا دەیان کەس لە دانیشتوانی شارەکانی مەهاباد،، ڕوانسەر، مەریوان و سنەش بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراون و هەڕەشەیان لێ کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە