بانگکرانی مامۆستایانی دیواندەرەیی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین مامۆستای خەڵکی دیواندەرە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگکراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەنجام دراوە.

١٥ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢١:٠٤

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین مامۆستای خەڵکی دیواندەرە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگکراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەنجام دراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا  ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە، چەندین مامۆستای ئەو شارەی بانگهێشت کردووە و وێڕای لێپرسینەوە هەڕەشەی دەستبەسەرکردنی لێیان کردووە.

هەتا ئیستا ناسنامەی چوار مامۆستا بۆ هەنگاو ڕوون بۆتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە:

١ـ عەتا ئیسفەندیاری، مامۆستای زمانی فارسی

٢ـ حەمید ئاریانا مامۆستای زمانی ئینگلیزی

٣ـ ئەسعەد ئەولیایی مامۆستای کۆمەڵناسی

٤ـ سوهیلا سەعیدی مامۆستای زمانی عەرەبی

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە ئەو مامۆستایانە بە تۆمەتی بە شداری لە مانگرتنەکان و هاندانی مامۆستایانەی دیکەی دیواندەرە بۆ بەشداری لە مانگرتنی گشتی بانگکراو و هەڕەشەیان لێکراوە کە لەئەگەری دووپات بوونەوە، جاری دیکە دەستبەسەر دەکرێن.

لە کاتی مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایانی ئێران لە مانگی خەزەڵوەری ئەمسال، دوو مامۆستای دیواندەرەیی بە ناوەکانی ئومید شامحەمەدی و حامید نەرگسی لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و دوای نزیک بە مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە