بانەـ سێ کەسی دیکە دەستبەسەر کران، هەتا ئێستا ١٦ کەس دەستبەسەر کراون

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کەسی دیکە لە خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. لەسەرەتای مانگرتنەکانەوە هەتا ئێ.

٣١ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٨:٢٤

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کەسی دیکە لە خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. لەسەرەتای مانگرتنەکانەوە هەتا ئێستا لانیکەم ١٦ کەس دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو برا بە ناوەکانی “زانیار و بێهرووز عوسمانی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بانەوە بە تۆمەتی پشتگیری لە مانگرتنی بازاڕیان و کاسبکارانی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.

هەروەها، بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە “هەنگاو” گەیشتووە ئەو هاووڵاتییە بانەییەی کە لە بەرانبەر سەعید جەلیلی نوێنەری خامنەیی بەرگری لە مانگرتنوان و کۆڵبەران کرد دەستبەسەر کراوە. ناسننامەی ئەو هاووڵاتییە کوردە “یادگار سادقی” ڕاگەیندراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لە سەرەتای مانگرتنەکانی کوردستانەوە ١٦ کەس دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسننامەی ٩ کەسیان بۆ “هەنگاو” ئاشکرا بووە.

 

 

بانە (٩ کەس)

١ـ ڕەزا ئەسەدی ٢ـ موحسین عەلیزادە ٣ـ ڕزگار رفاهی ٤ـ زانیار عوسمانی ٥ـ بێهرووز عوسمانی ٦ـ یادگار سادقی

مەریوان (٤ کەس)

١ـ ئەمیر زاهید

سەقز (٢ کەس)

١ـ قادر محەممەد نژاد ٢ جەمیل عوسمانی

جوانڕۆ (١ کەس)

١ـ ئەبووبەکر محەممەدی

 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چارەنووسی ئەو دەستبەسەر کراوانە نادیارە و نازانرێ لە کوێ ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە