بانە.. مانگرتن بەردەوامە و زیاتر لە ١٠ هاووڵاتی دەستبەسەر کران

هەنگاو: مانگرتنی بازاڕیانی بانە درێژەی هەیە و زیاتر لە دە هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

١٥ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١١:٠٤

 

هەنگاو: مانگرتنی بازاڕیانی بانە درێژەی هەیە و زیاتر لە دە هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئەمڕۆ شەممە (١٥ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ٥ی مەی ٢٠١٨)، بازاڕیانی بانە بۆ بیست و یەکەمین ڕۆژی یەک لە دوای یەک مانیان گرتووە و شار بە تەواوەتی میلیتاریزە کراوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری بانە ڕایگەیاند کە ڕۆژی هەینی ئینتەرنەتی ئەو شارە هەتا کاتژمێر ١٢ی شەو پچڕاوە و تێکەڵچوون لەنێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکان هاتووەتە ئاراوە و لەئاکامدا ئۆتۆمبێلێکی ئەو هێزانە لەلایەن خەڵکەوە تێکشکێندراوە.

یەکێک لە بازاڕیانی بانە کە لە بەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لەو پەیوەندییەدا بە ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە دوای ئەو تێکەلچوونە زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراون.

سەرەرای بەدواداچوونەکانی ”هەنگاو“ هەتا ئێستا ناسنامەی دوو کەس لەو گیراوانە بە ناوەکانی ”ئیدریس ئەمین پوور“ و ”هەژار“ بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ؛هەنگاو“، لە سەرەتای مانگرتنی بازاڕیانی شارەکانی کورستانەوە انیکەم ٣٢ هاووڵاتیی ناڕازیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

 

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە