بانە.. مانگرتن بەردەوامە و هێڵی ئینتەرنەت و کارەبا بچڕێندراوە

هەنگاو بازاڕیان و کاسبکارانی بانە لە کاتێکدا لە هەژدەهەمین ڕۆژی مانگرتندان، هێزە ئەمنیەکانی ئێران هەوڵی میلیتاریزەکردنی شارەکەیان داوە.

١٢ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١١:٠٧

 

هەنگاو بازاڕیان و کاسبکارانی بانە لە کاتێکدا لە هەژدەهەمین ڕۆژی مانگرتندان، هێزە ئەمنیەکانی ئێران هەوڵی میلیتاریزەکردنی شارەکەیان داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” بازاڕیان و کاسبکارانی بانە ئەمڕۆ چوارشەممە (١٢ بانەمەڕی ٢٧١٨/ ٢ی مەی ٢٠١٨) لە مانگرتن بەردەوامن .

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری بانە ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ٢٠ ئۆتۆمبیلی هێزی تایبەتی ئێران هاتوونەتە بانە و لە چەندین شوێنی ناو شاردا جێگیر کراون.

لە لایەکی دیکەوە هێزە ئەمنیەکان ئینتێرنێتی ئەو شارەیان بچڕاندووە و تەنانەت لە هەندێک شوێن کارەبایشیان بچڕاندووە.

هەروەها لە رێگای چوونە ناو شار و چوونە دەرەوەش دا چەندین بازگەی ئەمنیان داناوە و هاتووچووی هاوڵاتیان چووەتە ژێر کۆنترۆڵی هێزە ئەمنیەکان.

بە پێی ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی “هەنگاو” گەیشتوون، خەڵکی بانە تا دەستەبەرکردنی داخوازیەکانیان لە مانگرتن بەردەوام دەبن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە