بانە .. کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی بانە لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

٢٩ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٣:٤٩

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی بانە لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ئەمڕۆ سێشەممە (٢٩ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ١٩ی ژوئەنی ٢٠١٨) کرێکارێکی خەڵکی بانە لەکاتی کار کردن و بە هۆی بەر بوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری بانە ناسنامەی ئەو کرێکارەی کە گیانی لە دەست داوە “مێهدی کەریم پووری” خەڵکی گوندی بڵەسەنی بانە ڕاگەیاندووە.

ئەو ڕووداوە لە شەقامی نەخۆشخانە ڕووی داوە و مێهدی پێش گەیشتن بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە