بانە/ کۆڵبەرێک لە شاخ بەر بوویەوە و گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شاری بانە بە هۆی هەڵدێران لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.

٢٨ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٠٧:٤٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شاری بانە بە هۆی هەڵدێران لە بەرزایی گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشتش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئیران بریندار کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (١٧ی ئاوریلی ٢٠٢١)، کۆڵبەریکی گەنجی خەڵکی سەردەشت بە ناوی "هیوا قادری" لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە بە هۆی هەڵدێران لە شاخێکەوە گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ڕایگەیاند، هیوا قادری لە حاڵێکدا لە سنووری "سارداو"ی بانە خەریکی کۆڵبەری بوو، ئەفسەرێک وەدووی کەوتووە و لە کاتی هەڵاتنیدا لە شاخ هەڵذێراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە گوازراوەتەوە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری بانە.

هاوکات، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوی " حاجی مینە عالی" لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەم شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کراوە و بە مەبەستی چارەسەرییی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری قەڵادزێ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە