باوک و کوڕێکی خەڵکی پیرانشار دوای دەستبەسەر کران گوازراونتەوە بۆ ئورمیە

هەنگاو: باوک و کوڕێکی خەڵکی پیرانشار کە ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر

٢٣ خەرمانان ٢٧١٩، ١٣:١٨

 

هەنگاو: باوک و کوڕێکی خەڵکی پیرانشار کە ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ ئورمیە گوازاونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٨ی خەرمانانی ٢٧١٩ ( ٣٠ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزەکانی سپای پاسداران هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشاریان بە ناوی ”کاوە ئاگووشی“ دەستبەسەر کردووە.

کاوە ئاگووشی هاوکات لەگەل کوژرانی کوڕێکی بە ناوی ”سادق“ کە هاوڕێ لەگەڵ خاڵۆزایەکی خۆی بە ناوی ”بایزید ڕەسووڵی“ لە گوندی ”حەسەن چەپ“ ی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە کوژرابوون، دەستبەسەر کراوە.

هێزەکانی سپای پاسداران ڕۆژی دوای تێکهەڵچوونەکە واتە ٩ی خەرمانان کوڕێکی دیکەی کاوە ئاگوشیی بە ناوی ”شێرکۆ“یان هەر لەو گوندە داوەتە بەر دەستڕێژی گولە و بە برینداری دەستبەسەریان کردووە.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئاگووشی لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ئەو باوک و کوڕە دوای دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ئورمیە گوازراونەتەوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەیان بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی ئەوان بێ ئاکام ماوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی،  شێڕکۆ لە کاتی دەستبەسەر کران دەستی پێکراوە و پێویستی بە چارەسەریی پزیشكی هەیە و ئەمەش نیگرانی بنەماڵەی ناوبراوی لێکەوتووەتەوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە