هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: باوک و کوڕێکی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

٢ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٠٩:٥٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی چوارشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە “هاووڵاتییەکیان “سامان مەلەکی”دەستبەسەر کردووە.

ئەو  هاووڵاتییە کوردە کە لە چالاکانی کرێکاری شاری سنە بوودوایی دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە..

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سامان مەلەکی بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی شاری سنە بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە